كۆمیسیۆن وادهڵێت؛
“بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكان 17 رۆژمان پێویسته”
964+
فهرهاد حهسهن
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، حەوت رۆژ لە بەردەم كۆمسیۆنە بۆ ئامادەكردنی تانەكان و 10 رۆژیش لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدایە بۆ بڕیاردان لەسەری، دوای ئهمشه، ئەنجامەكان دەنێردرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی پەسەندكردنی.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی ساڵی 2019، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەکردنی وەڵام بۆ دەستەی دادوەری بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو تانانە و لەم هەفتەیەوە دەست بە ئامادەكاری وەڵامەكان دەكات، دەستەی دادوەرییش لەلای خۆیەوە 10 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.
ئاماژهى بهوهشكرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەریەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات بۆ پەسەندکردنیان.