سبەى دادگایى دەکرێت
دزێک؛ ساڵیادى بۆ دزییەکەى کردووەتەوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025، لە کەرکوک دزێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک و دەیەوێت دزیان لێ بکات، بەڵام لەلایەن تیمەکانى نەهێشتى تاوانى بنکەى ئازادى، دەستگیر دەکرێت.
ئەوەى سەیرە لەو رووداوەدا ئەوەیە، ئەو تۆمەتبارە ساڵى پار لە هەمان رۆژ لەسەر دزیکردن لە هەمان ماڵ دەستگیرکرا و شەش مانگ حوکمى بەسەردادرا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکى تایبەت لە نەهێشتى تاوانى ئازادى بە 964ـى وت،”لە دزەکەیان پرسیوە سبەى لەسەر دزییەکەى ساڵى پار دادگایى دەکرێیتەوە بۆچى چویت دزییەکەت لە هەمان رۆژ دووبارە کردووەتەوە، دزەکەش وتویەتى ویستوومە ساڵیادى دزییەکە رابگرم بۆیە لە هەمان رۆژ چووم دزیى لە هەمان ماڵ بکەم”.
بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، سبەینێ تۆمەتبار لەسەر دزییەکەى پارى دادگایى دەکرێت و ئەمەشى بۆ زیاد بووە.
پێداچوونەوە: رویا فەتاح