وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛
دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق کرایەوە
964+
وریا فەتاح
دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان (2025-2024)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاتد، لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدرال، بریاردرا بە دابینکردنى 400 کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى 400 کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق.
بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى عێراق لە رێگەى ئەم دوو لینکەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە رێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق تاکو رۆژى سێشەممە رێکەوتى 25.11.2025 دەتوانن پێشکەش بکەن.
هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق لە رێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان تاکو رۆژى سێشەممە ڕێکەوتى 25.11.2025 دەتوانن پێشکەش بکەن