کارەبای نیشتمانی 50 ماڵ بڕا
لە دەربەندیخان محاویلەیەکی کارەبا گڕیگرت و سووتا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە دەربەندیخان محاویلەیەکی کارەبا گڕیگرت و بەتەواوەتی سووتا، بەوهویەشەوە کارەبای نیشتمانی 50 ماڵ بڕا.
باست عەزیز، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بە 964ى وت،”ئەمشەو محاویلەی گەڕەکی زمناکۆ لە قەزای دەربەندیخان ئاگری گرت، هێشتا نازانین ھۆکاری ئاگرەکە چییە، بەدواداچون دەکەین بزانین ھۆکارەکەی لۆد بووە یان سرکێت و کێبڵەکان کێشەیان ھەبووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمشەو دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کە نزیکەی 50 ماڵ دەبن و کارەبایان لەسەر ئەو محاویلەیە، کارەبای نیشتیمانیان نابێت و مۆلیدەی گەڕەکیان بۆ داگیرسێنراوە، تەنیا سێ ماڵیان نەبێت بێ کارەبان، چونکە ھێڵی مۆلیدەکەیان جیاوازە.
وتیشی،”سبەینێ دەست بە چاککردنەوەی محاویلەکە دەکەین و پێشنیوەڕۆ، ھەوڵەدەین کارەبای نیشتیمانی بدەینەوە بە ھاوڵاتیان”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری