تاسه‌ى پلاستیكی دابنێن
له شارۆچکەی سه‌روچاوه تاسه‌ى كۆنكرێتى قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سه‌روچاوه له ئیداره‌ى راپه‌ڕین تاسه‌ى كۆنكرێتى قه‌ده‌غه‌كرا و له‌مه‌ودواش هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بیه‌وێت تاسه دروسبكات پێویسته به‌رێكره‌كاندا بڕوات.
شاره‌وانى، بە هاوکاری بنکەی هاتوچۆ و کۆمپانیای بیڤان، هەڵمەتی لادانی ئاستەنگ و تاسەی نایاسایی لە شەقام و کۆڵانەکان دەستپێکرد و ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم تاسە نایاساییەکان لادەبرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ داهاتوو هه‌ر هاوڵاتییه‌كى شارۆچکەكه داوای تاسە بكات بۆ گەڕەکەکەیان دەبێت بەشێوازی داواکاری بێت و لە رێگەی بنکەی هاتوچۆی سەروچاوە رێگەی پێبدرێت و بەتاسەی پلاستیکیش دروستى بكات، چونكه ده‌ڵێت “بەهەموو شێوەیەک تاسەی قیڕ و چیمەنتۆ قەدەغەیە و رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت ئه‌و كاره دووباره بكاته‌وه”.