داهاتی نانەوتییە

سبەی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم دەدرێتە بەغدا

964+

شۆڕش قادری

سبەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق کە 120 ملیار دینارە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025 راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی چوارشەممە 19.11.2025 بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەموو مانگێک دوای ناردنی ئەو 120 ملیار دینارە بۆ بەغدا، حکومەتی فیدرال دەستی کردووە بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لە 91 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم نێردرا بۆ ...

زیاتر لە 91 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم نێردرا بۆ عێراق

سودانى بۆ بارزانى: موچەکانى ئەمساڵ بەپێى رێککەوتنەکان ...

سودانى بۆ بارزانى: موچەکانى ئەمساڵ بەپێى رێککەوتنەکان دەدرێن