رووداوێک لە هزرى هەموواندا ماوەتەوە

سێ ساڵ بەسەر رووداوەکەى ماڵى حاجى مەزهەردا تێدەپەڕێت

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ئەمرۆ، سێ ساڵ بەسەر رووداوى تەقینەوە گەورەکەى ماڵى حاجى مەزهەردا تێدەپەڕێت کە تێیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەس بریندار بوون.

17.11.2022، رۆژێکى ناخۆش و خەمناک بوو بۆ سلێمانى و کوردستان، ئەوەش دواى ئەوەى تەقینەوەیەک لە ماڵى حاجى مەزهەر لە گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى روویدا و بووە هۆى گیانلەدەستدانى 15 کەس و برینداربوونى 8 کەس.

رووداوەکە لە سیستمى غازى ئێڵ پیجى روویدا، خانووەکەى ماڵى حاجى مەزهەرى تەختى زەوى کرد.

ئەوەى قەبارەى رووداوەکەى گەورەکرد، لەوکاتەدا لە ماڵى حاجى مەزهەر، کەسوکار و خزمانیان بۆ بۆنەیەکى خێزانى کۆببوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بە مەرگى بەکۆمەڵ کۆتایى هات.

لە رووداوەکەدا، 14 کەس لە خێزان و کەسوکارى حاجى مەزهەر و وەستاى سیستمى غازەکە گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسى تریش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تانکەرێکی LPG لە ناو قەرەباڵغی شەقامى سەهۆڵەکە غاز بەتا...

تانکەرێکی LPG لە ناو قەرەباڵغی شەقامى سەهۆڵەکە غاز بەتاڵ دەکات