ئه‌مشه‌و 20ـى نوێ ده‌كه‌ونه‌ كار

كامێراى تیژڕه‌وى هه‌ولێری پایته‌ختى ته‌نیوه‌

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمشەو راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت لە كاتژمێر 12:00ی شەوی 17.11.2025 كۆمەڵێك كامێرای تۆماری سەرپێچی بە شێوەی “تێست” دەكەونەكار.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت: شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رێکەوتی 17.12.2025 دوای کاتژمێر 12:00ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی لەو شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەونە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست)، تا رێکەوتی 27.11.2025 کاتژمێر 12:00ی شەو ، لەدوای ئەم کاتەوە  سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی لە سوڕانەوەکان تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی باس كردووە، لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، پێشتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆکی لێ هەبووە، بەڵام ئێستا کراون بە کامێرای جێگیر، لەو سووڕانەوانەشی کە کامێرای لێنەبوو، کامێرا داندراوە.

لیستی كامێرا نوێیەكان ئەمانەن:

كامێراى تیژڕه‌وى هه‌ولێری پایته‌ختى ته‌نیوه‌