بارزان وەلید پاڵەوانی لەشجوانی

“نەیانهێشت ئاڵای كوردستان بەرزبكەمەوە بەڵام لەسەر ستەیج بە كوردی قسەم كرد”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بارزان وەلید پاڵەوانی لەشجوانی، لە پاڵەوانیەتیی تونس لە ئاستی 25 وڵات و بە بەشداریی 350 یاریزان، توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و كارتی بەشداریكردنی لە پاڵەوانیەتیی جیهان لە ئەڵمانیا بەدەستهێنا.

بارزان وەلید ئەمڕۆ یەكشەممە 16.11.2025 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش خەڵات كرا و رێزلێنانی پێشكەش كرا.

هاوكات بۆ 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا، ماوەی دوو مانگ مەشق و ئامادەكاری كرد بۆ پاڵەوانیەتییەكەی تونس و بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی كرد، بەڵام لەوێ رێگەیان نەداوە ئاڵای كوردستان بەرزبكاتەوە، بەڵام وتی، “بە كوردی قسەم كرد لە ستەیج و لەوە رێگرییان لێنەكردم”.

بارزان خەڵكی هەولێرە و لە كێشی كەمتر لە 100 كیلۆگرام ركابەریی دەكات، لە هۆڵی ئاكا فیتنس مەشق و راهێنان دەكات، ماوەی هەشت ساڵیشە وەك یاریزان ركابەریی دەكات.

ئەو باسی ئەوەی كرد ئامانجی ئەوەیە لە پاڵەوانیەتیی پرۆ شۆوی ئەڵمانیاش پلەیەكی بەرز بەدەست بهێنێت، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و هەموو ئەو كەسانەشی كرد، كە یارمەتییان داوە و پاڵپشتیی دەكەن.

“نەیانهێشت ئاڵای كوردستان بەرزبكەمەوە بەڵام لەسەر ستەیج بە كوردی قسەم كرد”

شیلان کەمال: دڵخۆشم دەبینم ژنان دەچنە هۆڵەکانى لەشجوان...

شیلان کەمال: دڵخۆشم دەبینم ژنان دەچنە هۆڵەکانى لەشجوانى