شەوى رابردوو

دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلى 29 شۆفێرى سەرخۆش

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر، دەستبەسەرداگرتنى 29 ئۆتۆمبێلى راگەیاند کە شەوى رابردوو شۆفێرەکانیان لەژێر کاریگەرى مەیخواردنەوە لێیانخوڕیوە.

وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر باسى دەکات، شەوى رابردوو تیمەکانی هۆبەی مەینۆشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لێپرسینەوەیان لە گەڵ 29 شوفێر کرد و سزایان دان.

سزادانى شۆفێران دوا لێپێچینەوە نەبووە و هاتوچۆى هەولێر دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەشدا گرتووە کە لەژێر کاریگەرى مەیخواردنەوە لێخوڕاون.

داواش دەکات، شۆفێران هیچ کاتێک بەسەرخۆشى ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن.

بە سەرخۆشی پیكابیان لێخوڕیوە و گیانیان لەدەست دا

بە سەرخۆشی پیكابیان لێخوڕیوە و گیانیان لەدەست دا