كۆمسیۆنی باڵا واده‌ڵێت ؛
قۆناغی تانه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى عێراق ده‌كه‌وێته دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامى كۆتایی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، تۆماركردنی سكاڵا سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه پهرلەمانییەکەى ئه‌م دواییه به‌رده‌وامه و قۆناغی تانه‌دانیش له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.
نیبراس ئه‌بو سوده، جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمسیۆن هێشتا له قۆناغی مامهڵهكردندایه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌و سكاڵایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌كاتی ده‌نگدانه‌وه هه‌یه، هێشتا ده‌ستی نه‌كردوه به وه‌رگرتنی تانه‌دان به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجامه‌كانی كۆتاییه‌وه هه‌یه.
وتیشی “كۆمسیۆن كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و 111 وێستگه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌می دوای وه‌ستانی ده‌نگدانه‌كه‌دا داتاكانیان نه‌ناردوه، چونكه هه‌ندێكیان روبه‌ڕووی كێشه‌ی ته‌كنیكی بونه‌ته‌وه یان داتاكانیان له رێگه‌ی فلاش میمۆریه‌وه نه‌گوازراونه‌ته‌وه، ئه‌م رێكارانهش هێشتا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ته‌واوه‌تی.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، هیچ سكاڵایه‌ك له جۆری سوور نییه، كه تاكه شێوازه له رێگه‌یه‌وه بتوانرێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌لماندنی ده‌ستكاریكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هه‌یه.