پاڵپشتی و هاندانهكانى حكومهت هیچی بههیچ نهكرد
“نیوەی خێزانەکانی توركیا بێ منداڵن” ئهمهش نیگهران و مهترسی دروستكردووه
964+
فهرهاد حهسهن
دابەزینی رێژەی لەدایکبوون حكومهتى تورکیای نیگەران کردووە، ئهمهش بهمهترسی دهازنێت، چونكه دهڵێن له ئێستادا نیوهى خێزانهكانى ئهم وڵاته بێ منداڵن.
رۆژنامەی حوڕییەت، لەزاری ماهینور ئۆزدەمیر، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیاوە بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییە فەرمییەکان، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا ژمارەی منداڵانی تەمەنی خوێندنی سەرەتایی 900 هەزار کەمببێتەوە، جەختیشی لەوەشکردەوە کە “زۆرێک لەو ئالەنگاریانەی کە رووبەڕوومان دەبنەوە لە ئەنجامی تێکچونی دامەزراوەی خێزانەوەیە”.
وەزیر، نیگەرانی خۆی لە دابەزینی رێژەی لەدایکبون لە وڵاتەکەدا دەربڕی و کێشەکەی بە “پرسێکی مانەوەی نیشتمانی” وەسفکرد و ئاماژەی بە بڕیارەکەی حکومەت کرد بۆ ناساندنی ساڵی 2025 وەک “ساڵی خێزان” و بەرگری لەو دەستپێشخەرییە کرد لە بەرامبەر ئەوەی کە بە “هەڵمەتی چەواشەکاری و زانیاری هەڵە” ناویبرد.
وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی توركیا باسی لەوەشكردووە، “پرسەكە جدییە و نزیکەی نیوەی خێزانەکانی تورکیا ئێستا بێ منداڵن، كە ناكرێت ئەم بابەتە تەنیا لە ئاستی داهات یان رێژەی بێکاریدا کورت بکرێتەوە”.
ماوهى چەند ساڵێكه، بەشێوەیەکی بەردەوام رێژەی لەدایکبونی منداڵ لە تورکیا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش حکومەت هاندانێکی جۆراوجۆری پێشکەش کردوە، لەوانە پاڵپشتی دارایی بۆ دایکان بەمەبەستی منداڵبون، لەگەڵ رێوشوێنی دیکەی وەک هاندان بۆ هاوسەرگیری پێشوەختە، قەرزی کەم سود بۆ هاوسەرە تازەکان، هەروەها لێخۆشبونی باج بۆ ئەو دایکانە کە دوای بونی سێ منداڵ خانەنشین دەبن.