"ئەنجومەنێكی خۆبەڕێوەبەری فیدراڵ بۆ كوردان"
به‌شی چواره‌مى چاوپێكه‌وتنه 28 ساڵ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە چاوپێكەوتنێكی 28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به پێویستى ده‌زانێت كه ئەنجومەنێكی خۆبەڕێوەبەری فیدراڵ بۆ كوردان بڕەخسێنرێت كه ئه‌نجومه‌نه‌كه له دژى ده‌وڵه‌تى توركیا نابێت.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ئۆجه‌لان به‌شی چواره‌مییه‌تى و له‌ساڵى 1997 و لە شاری بار ئەلیاسی لوبنان لەگەڵ رۆژنامەوان فاتیح ئالتای ئەنجامیداوە، به‌ڵام به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردن له په‌خشكردنى ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌ى به‌ش به‌ش لە ماڵپەڕی (Ozgur Duşunceler) بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئۆجەلان لە وەڵامی پرسیاری “گەر دەقێك بۆ راوەستاندنی خوێنڕشتن پێشكەش بكرێت، ئایە ئێوە پەسەندی دەكەن و لە پێناو ئاشتییدا واژۆی دەكەن؟ دەڵێت “بێگومان واژۆی دەكەم، لێرەوە پێیاندەڵێم، بە هەموو جۆرێك بۆ ئاگربەستێكی بێ مەرج ئامادەین، لە ئێستادا گرنگ نییە كێ دەبێتە نوێنەری ئاشتی، راستڕەو بێت، ئیسلامی بێت بە دڵنیاییەوە پێشوازی لێ دەكەم، بە دڵ و گیان لە ئامێزی دەگرم و لەبەرچاوی دەگرم، چونكە ئەم شەڕە زۆر بەسەختی درێژەی هەیە، شەڕێكی مەترسیدار و تراژیدییە، بەشێوەیەك نموونەی نییە لە جیهاندا”.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌و بە چاوی دووژمنایەتی لە توركیا ناڕوانێت، بۆیە پێیوایه ئەو شەڕەی لە ئارادایە زۆر سەخت دەكەوێتەوە، دەشڵێت “كاتێك بیر لە مۆدێلێك بۆ توركیا دەكەمەوە، وەك چارەسەر هەر مۆدێلی حكومەتێكی فیدراڵ دەخەمەڕوو، بەڵام هەمیشە وتوومە، پێویستە ئەنجومەنێكی خۆبەڕێوەبەریی فیدراڵ بۆ كوردان بڕەخسێندرێت”.
ئۆجەلان جەخت دەكاتەوە، كه ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باسی ده‌كات دژ بە حومكڕانیی ناوەندیی دەوڵەتیی نییە لە توركیا”، بۆ ئه‌مه‌ش دەوڵەتی ئەڵمانیای وەك نموونە هێناوەتەوە كە خاوەن حكومەت و ئەنجوومەنی فیدراڵی و هەرێمییە.