بۆ یادی سلێمانی قسەی کرد

عومەرە بچکۆل؛ توانام نەماوە بۆ هونەر

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هونەرمەند و قسەخۆشی دیار، عومەر بچکۆل لە یادی سلێمانی کەوتە داوی کامێرای 964، جگە لەوەی وتی خۆشەویستی شارەکەی وای لێ کردووە جێی نەهێڵێ، یادەوەری ئەوەی باسکرد،لە سلێمانی، سەمون، شەکلەمە و محەلەبی فرۆشتووە.

بچۆک لەوێش نەوەستا و قسەی خۆشی بۆ مایکی 964 کرد، لەلایەک زەمی هاوڕێ هونەرمەندەکانی و لەلایەکی دیکەوە، نوکتەیەکی گێڕایەوە.

لەبارەی ئەوەی بۆچی کاری هونەری کەم بووەتەوە کە پێشتر لە گۆرانی وتن و دواتر لە نواندن رۆڵی هەبووە، ئەو وتی، توانای نەماوە بۆ بوارەکە و کارەکانی دەمێکە راگرتووە.

هەر ئەمڕۆ لەگەڵ یادی 241 ساڵەی شاری شاران بنیادنەرانی سلێمانی و بنەماڵەی بابانییەکان سەردانی گۆڕی میرانی کۆچکردوویان کرد و گوڵی رێزیان بۆ دانرا.

ئەمڕۆ لە شارە حەیاتەکە، لە سەرای شارەکە و هەندێک لە شوێنە گشتییەکان بە مەراسیم و بۆنە یادی دەکەنەوە، زۆرێک کاری دەستی، خواردن و دواتر وتنی گۆرانی و هەڵپەڕکێ یادەکەی گەرمتر رادەگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە یادی سلێمانییەوە چیرۆکی ناسینی مەحوی و مەولەوی لە ن...

بە یادی سلێمانییەوە چیرۆکی ناسینی مەحوی و مەولەوی لە ناو خانەقا

سلێمانی بە کاریگەر و ئازاد ناودەبەن و چاویان لە ئاوەدا...

سلێمانی بە کاریگەر و ئازاد ناودەبەن و چاویان لە ئاوەدانیەتی