بەگوێرەی شەفافیەت

هەفتەی رابردوو بە کاش دوو ملیار و نیو داهات کۆکراوەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆی گشتی داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی، بڕی دوو ملیار و 693 ملیۆن و 653 هەزار و ٩٧٥ دینار بووە، ئەمە داتای ماڵپەڕی شەفافیەتە.

بەپێى راگەیاندراوی ماڵپەڕەکە بێت، کۆى گشتى داهاتى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین لە هەفتەى رابردوودا، هەمووی به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بەدەست هاتووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە