خێزانێک لە باڵەکایەتی
پێش ئەوەی بچنەوە شار ئەستورک دەکەن بە خێر و بەسەر گوند دا دابەشی دەکەن
964+
ئاکام غەفور – سۆران
خێزانێکی گوندی گرتک لە باڵەکایەتی، تەنوریان داگیرساندووە، کچ و دایک بە یەکەوە ئەستورک دروست دەکەن، دەیکەن بە خێر.
ماڵەکە هاوینان لە گوند و پایزان دەچنەوە شار، پێش ئەوەی ماڵیان بگوازنەوە ئەستورکیان دروست کردووە، بەسەر تەواوی ماڵەکانی گوند دابەشی دەکەن وەک ماڵئاواییەک.
مەلاژن حاجی مەلا، بەدەم ئەستورک دروست کردنەوە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، ”سبەینێ ماڵمان دەچیتەوە دیانا جا بەخێری پیرەمێرد و منداری خۆم، ئەو ستورکانە دابەش دەکەم”.
وەک باسی دەکات، لە دوای دروست کردنی ئەستورک بەسەر زیاتر لە 10 ماڵی گوندەکە دابەشی دەکات و هەر ماڵيک بە پێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەی بەریدەکەوێت، چونکە کارەکەش کاری خێرە هەست بە ماندووبون ناکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر