پەیامى زاخۆیە بۆ سلێمانى

“کوردستانێکى بێ سلێمانى کوردستان نییە”

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

لەیادى 241 ساڵەى دامەزراندن و بنیادنانى شارى سلێمانیدا، رۆشنبیران و دانیشتوانى زاخۆ، پەیامى پیرۆزبایى و خۆشەویستى بۆ شارە حەیاتەکە دەنێرن و دەڵێن،”وەکچۆن مرۆڤ بێ دڵ ناژیت، کوردستانیش بەبێ سلێمانى کوردستان نییە”.

پەیامنێرى 964 بۆ یادى سلێمانى مایکەکەى خستە بەردەم ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و رۆشنبیرانى زاخۆ، لەبارەى یادى سلێمانییەوە پرسیارى لێکردن، بەڵام زاخۆییەکان بەوپەڕى خۆشەویسى و سۆزەوە پەیامیان ئاراستەى شارە حەیاتەکە دەکرد.

“سلێمانى دڵمانە”، “سلێمانیمان خۆش دەوێت”، “سلێمانى شارى رۆشنبیرییە و هونەر و وەرگێرانە”، “وەکچۆن مرۆڤ بەبێ دڵ ناژیت، کوردستانیش بەبێ سلێمانى ناژیت”، ئەمانە قسە و پەیامى زاخۆییەکان بوون بۆ سلێمانى.

سبەینێ 14.11.2025، یادى 241 ساڵەى دامەزراندنى شارى سلێمانییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هونه‌رمه‌ندان له‌ ساڵیادى دروستبوونى سلێمانى قسه‌ى ...

هونه‌رمه‌ندان له‌ ساڵیادى دروستبوونى سلێمانى قسه‌ى خۆیان هه‌یه‌