"هیچ حاڵه‌تێكی هەوکردنی ڤایرۆسیش نه‌بووه"
بانکی خوێنی هەولێر ده‌ڵێت؛ ملیۆنێك یەكەی خوێنمان گەیاندووەتە نەخۆش و هاوڵاتیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانکی خوێنی هەولێر، بڵاویكردووه‌ته‌وه ملیۆنێك یەكەی خوێنیان گەیاندووەتە نەخۆش و هاوڵاتیان، به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ش كه بۆ هاوڵاتیه‌كانیان كردووه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبونى هه‌وكردنى ڤایرۆس له‌و نه‌خۆشانه‌دا نه‌بووه كه خۆێنه‌كه‌یان پێدراوه.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر، لە راگەیەندراوێکیدا ده‌ڵێت “توانیومانە زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروست بگەیەنینە نەخۆش و ئەو هاوڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک پێویستیان بە خوێنە.”
ئامێرەکانى بانکی خوێن، بە پێی ستانداردە نیۆ دەوڵەتیەکان کاردەکەن و سەرجەمیان بڕوانامەی FDA یان بۆ پشکنینی خوێنبەخش هەیە، ئاماژه به‌وه‌ركاوه، ئەم ئامێرانە بۆ هەر یەک ملیۆن خوێنبەخش، کەسێکیان دەستنیشان کردووە کە لە رێگای خوێنەوە تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی بووە، بەڵام ده‌ڵێت “خۆشبەختانە ئێمە یەک کەسیشمان نەبووە.”
ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو، بەشی پشکنینی نەخۆشیە گوازراوەکان (ڤایرۆسیەکان) لە بانکی خوێن پڕچەک کراوە بە ئامێری پشکنینی مۆدێرن هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو و کارمەندی لێزان و پڕۆفیشناڵ.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن ماوه‌ى به‌خشینى ئه‌و یه‌ك ملیۆن یه‌كه خوێنه‌ى باس نه‌كردووه به‌ڵام دڵنیایی دەدات کە “ئەو یەکە خوێنەی لە بانکی خوێن پشکنینی بۆ دەکرێت، خوێنێکی تەندروستە، هەروەها بانکی خوێن بەردەوام خوێنی فلتەر کراو و پشکنراو بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە دابین دەکات.”