ژینگە پارێزان سەرقاڵی دەنگدانن

خۆڵ و خاشاك گەڕەكەكانی سلێمانی تەنیووە

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بەهۆی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژینگەپارێزان ناتوانن وەكو رۆژانی ئاسایی شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانی پاكبكەنەوە و لێپرسراوی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، ژینگەپارێزان پشوویان وەرگرتووە بەهۆی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی دەنگدان.

سۆران عەبدوڵا، لێپرسراوی خزمەتگوزاری لەشارەوانی سلێمانی  بە 964ی وت، ئەمرۆ ناتوانین وەكو رۆژانی ئاسایی كۆڵان و گەڕەكەكانی سلێمانی خاوێن بكەینەوە، چونكە ژینگەپارێزانیش وەكو هەر هاوڵاتیەك مافی دەنگدانیان هەیە و سەرقاڵی بەشداریكردنن لە پڕۆسەكە، بەشێكی زۆریش ژینگەپارێزانیش خەڵكی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمن و بەنەتەوە عەرەبن، بەهۆی بەشداریكردنیان لە دەنگدان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و دوای دەنگدانیان دەگەڕێنەوە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی لە سلێمانیش بەشداری پڕۆسەكە دەكەن، كراون بە چەند بەشێكەوە و پۆل پۆل دەچن بۆ دەنگدان، بۆئەوەی هەمووی بەیەكەوە ئەركەكانیان جێنەهێڵن، راستە ئەمڕۆ خاوێنكردنەوەی گەڕەكەكان بەسستی بەڕێوە دەچێت، بەڵام پلانمان داناوە تا درەنگانی شەو زۆربەی گەڕەكەكان خاوێن بكەینەوە

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان