ئامێرەکە نایخوێنێتەوە

لێرە ناڕۆم؛ لە پێناو کوردا دەنگ دەدەم

964+

سیروان خورشید- دوزخورماتوو

پیاوێکى دنیادیدەى دانیشتووى خورماتوو، سێ جار ئامێرەکانى دەنگدان نە پەنجەمۆر نەسکانى دەموچاوى نەخوێندووەتەوە و نەیانهێشتووە دەنگ بدات، ئەویش دەڵێت،”لێرە ناڕۆم تا دەنگ نەدەم”.

لەپێناو کوردا دەنگ دەدەم

عەبدولرەحیم عەبدوڵا کە وەکخۆى دەڵێت تەمەنى نزیکەى 80 ساڵە، بەڵام چووەتە بنکەیەکى دەنگدانى قەزاى خورماتوو، کەچى ئامێرەکان نە پەنجەمۆر نە چاویان نەخوێندووەتەوە و سێ جار هەوڵیداوە، هەربۆیە تائێستا دەنگەکەى نەداوە.

ئەو دنیادیدەیە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت،”لە پێناو کوردا هاتووم بۆ دەنگدان، لێرە ناڕۆم تا دەنگ نەدەم”.

مام عەبدولرەحیم لە بنکەى دەنگدانەکە ماوەتەوە و کارمەندانى کۆمیسۆن پێیان وتووە هەوڵێکى ترى بۆ دەدەن بۆ ئەوەى بێبەش نەبێت، بەڵام مام عەبدولرەحمان دەڵێت،”ناڕۆم و دەنگى خۆم دەدەم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دڵی خۆشە و بە جلی کوردییەوە هاتووە بۆ دەنگدان

دڵی خۆشە و بە جلی کوردییەوە هاتووە بۆ دەنگدان