بۆ ئەوەی دەنگیان نەفەوتێ و بەشداری هەڵبژاردن بکەن

داوا لە خاوەنکارەکان دەکرێت سبەی دوو سەعاتێک مۆڵەت بە کارمەندەکانیان بدەن

964+

شۆڕش قادری

لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر داوا لە خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات، سبەی دوو سەعاتێک مۆڵەت بدەن بە کارمەندەکانیان بۆ ئەوەی بڕۆن دەنگی خۆیان بدەن.

لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر کە ئومێد خۆشناوی موحافز سەرۆکایەتی دەکات، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سەرجەم خاوەنکار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 11.11.2025، لە ماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى، کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو رۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگبدات، بڕیارماندا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى (2 کاتژمێر) مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگی خۆیان بدەن”.

هەروەک کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیاکانیش ئاگادار دەکاتەوە کە، هەر خاوەنکار و کۆمپانیایەکی كەرتی تایبەت رێگریكرد، یان رێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی (07504469129)  عەقید نیهادـەوە بکەن.

لە سێ شارەکەى هەرێم هەزار و 312 بنکەى دەنگدان هەیە

لە سێ شارەکەى هەرێم هەزار و 312 بنکەى دەنگدان هەیە

به‌ تەكنەلۆجیایه‌كی نوێ پرۆسەی هەڵبژاردنى په‌رله‌م...

به‌ تەكنەلۆجیایه‌كی نوێ پرۆسەی هەڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌پارێزرێت