"ئه‌بوله‌یلا" نیشانشكێنه لێزانه‌كه‌ى كۆبانێ
دواى 10 ساڵ “له‌یلا” وه‌ڵامى نامه‌ى باوكه قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه‌ى ده‌داته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 10 ساڵ، كچی “ئه‌بوله‌یلا” ئه‌و قه‌نناس به‌ده‌سته‌ى كه له شه‌ڕه‌كانى كۆبانێ و رۆژئاواى كوردستان كونه مشكى له چه‌كدارانى داعش كردبووه قه‌یسه‌رى، وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى باوكی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌وكات ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو، به‌ڵام ئێستا بوومه‌ته 15 ساڵان”.
چه‌ند رۆژێكه گرته‌ڤیدیۆیه‌كى له‌یلا له سۆشیاڵ میدیاكانى رۆژئاواى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌كو باس ده‌كرێت یه‌كه‌مجاره له‌دواى 10 ساڵ باسی نامه‌كه‌ى باوكی ده‌كات.
له‌یلا ده‌ڵێت “ئه‌وكات له‌كاتى شه‌ڕى كۆبانێ باوكم نامه‌كه‌ى بۆ نووسیبووم بچووك بووم و ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو، ئێستاش ته‌مه‌نم 15 ساڵانه، به‌راستى به باوكى خۆم سه‌ربڵندم”.
هیوادارم هه‌موو كه‌سێك وه‌كو باوكى به ویژدانه‌وه كار بكات و ده‌شڵێت “ئێستا له‌رێگاى كارى پزیشكییه‌وه هاوڕێ و هه‌ڤاڵانى باوكم ده‌رمان ده‌كه‌م … ئازادى بۆ كورد و كوردستان”.
ئه‌بو له‌یلا، به‌ر له شه‌هیدبوونى، له كۆبانێ نامه‌یه‌كى كورتى بۆ له‌یلاى كچى نووسیبوو، له‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :
لەیلای دەلال
ئەمە ئەرک و رێگامانە، ئامانجی ئێمە پاراستنی تۆ و منداڵانی وەک تۆیە، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ دەکەین، بۆیە لێرەین. هیوادارم کاتێک ئێوە گەورە دەبن تاوانبارمان نەکەن بەوەی ئێمە دەمانوت؛ ‘باب و باپیرانمان هیچ شتێکیان بۆ نەکردین’.
من بۆ تۆ و منداڵانی وەک تۆ دەجەنگم، بۆئەوەی منداڵانی سەر ئەم خاکە ئایندەیەکی خۆشتریان هەبێت و بەئازادی و ئارامی بژین. ئێمە زەحمەتی دەکێشیین و ڕووبەڕووی هەموو مەترسییەک دەبینەوە، تا ئەوکاتەی وڵاتە ئازیزەکەمان بەتەواوی ڕزگار دەبێت، ئێمە شۆڕشی خۆمان بەردەوامدەکەین.
زۆر بیرتدەکەم! خۆشەویستەکەم لەیلا…
هەرچی دەبێت با ببێت، باوەڕ بکە تۆ شانازی دەکەیت بە زیندووبوون، یان شەهید بوونم.
ماچت دەکەم.
باوکت ئەبو لەیلا- کۆبانێ.
فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدون، ناسراو به “ئه‌بوله‌یلا” یه‌كێك له دیارترین فه‌رمانده به‌رچاوه‌كانى سوپای ئازادی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوو، به‌هۆى ئه‌و چه‌كه قه‌نناسه‌ى هه‌ڵیگرتبوو و لێزانین له‌به‌كارهێنانى ناووناوبانگێكی زۆرى ده‌كرد و لە لایەن زۆر کەسەوە بە پاڵەوانێکی نەتەوەیی کورد لە سوریا داندرا.
له ساڵى 1984 لە نزیک کۆبانی لە دایک و باوکێکی کورد و عەرەب له‌دایكبووه، لە مه‌نبج گەورە بوو و پێش شەڕی ناوخۆی سوریا وەک میکانیکی ئۆتۆمبێل کاری کردووە. خێزاندار بوو و خاوەنی چوار کچ بووه.
له رۆژى 5.6.2016 لەكاتى هێرشێك بۆسه‌ر چه‌كدارانى داعش، لە گوندی ئەبو قەلقال، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشەکێکی قەناس به سه‌رى، گیانى له‌ده‌ستدا.