فولکەی ئیخوان لە کەرکوک _ وێنە: 964
پارێزگا بڕیاری دا
سبەی لە كەركوک پشووی فەرمییە و دەوام نییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاری دا دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی پارێزگاکە بۆ سبەی دووشەممە بکرێت بە پشوو.
ئیدارەی پارێزگای كەركوك ئەمشەو دووشەممە 9.11.2025 رایگەیاند، سبەی لە پارێزگای كەركوك پشووی فەرمییە، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانيش دەتوانن پشت ببەستن بە سیستمی نۆرەگرتن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێكدا بۆ پەیجی فەرمیی پارێزگا، روونیكردەوە، پێدانی پشوو بە ئامانجی پێدانی کاتە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خێزانەکانیان بۆ ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە قەزا و ناحیە و گوندەکان نیشتەجێن و تا زیاتر ئامادە بن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسە دیموكراتییە.