لە بارەگایەکی هەولێر
پێشمه‌رگه‌یه‌كى نه‌خۆش به نه‌قاله ده‌به‌ن بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو باره‌گایه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له هه‌ولێر پێشمه‌رگه‌یه‌كى نه‌خۆش له‌لایه‌ن تیمێكى ته‌ندروستییه‌وه ده‌برێته بنكگه‌یه‌كى ده‌نگدان و ده‌نگی خۆی له ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌دات.
ئه‌م دیمه‌نه وه‌كو گرته‌ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن فەرماندەی هێزەکانی هه‌شتا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت پێشمه‌رگه نه‌خۆشه‌كه به نه‌قاله ده‌بردرێته ناو ئه‌مبوڵانسێك و له‌وێشه‌وه ده‌یگه‌یننه بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان.
پێشمه‌رگه‌كه قسه ده‌كات و سوپاسی ئه‌م تیمه‌ى ده‌كات كه هاوكاری بوون له ئه‌نجامدانى ده‌نگدانه‌كه‌ى.
ئه‌مڕۆ 9.11.2025 ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مكانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و كارمه‌ند و پاشه‌وانانى سه‌رسنوور ده‌نگ ده‌ده‌ن.