شەقڵاوە

خوشک و برایەکى منداڵ لە مەلەوانگەى باخێکى گەشتیاریدا خنکان

964+

ئاکام غەفور- سۆران

کەمێک لەمەوبەر لە یەکێک لە سەیرانگاکانى سنوورى شەقڵاوە دوو منداڵ کە خوشک و بران خنکان.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى شەقڵاوە بۆ 964، وێڕاى پشتڕاستکردنەوە  زانیارییەکان، وتیشى،”بە نەتەوە عەرەبن و لە یەکێک لە سەیرانگاکان خنکاون”.

بەپێى لێدوانى سەرچاوەکە، خێزانێکى بەنەتەوە عەرەب بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنوورى شەقڵاوە و لەوێ لە یەکێک لە باخەکان لایانداوە، لەوکاتەى دایک و باوکەکە چوونەتە ژوورەوە پشوویەک بدەن، دوو لە منداڵەکانیان کە کوڕێک و کچێکن چوونەتە ناو مەلەوانگەکە و خنکاون.

ئاشکراشى کرد، تەمەنى منداڵەکان شەش و حەوت ساڵن، دواى ئەوەى تەرمەکانیان گەیەندرایە نەخۆشخانەى شەقڵاوە، گواسترانەوە بۆ پزیشکى دادى هەولێر و توێکارى پزیشکیان بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار گەشتیار لە رووباری سیروان لە خنکان رزگار کران

چوار گەشتیار لە رووباری سیروان لە خنکان رزگار کران