كورد فیلمی ترسناك بەرهەم دەهێنێت

+964
دیلان محەمەد- سلێمانی

نووسەرێك كتێبێكی ترسناك دەنووسێت و سینەماكارێكی كوردیش دەیكات بە فیلم

كێتبەكە ناوی تاریكترینە، ناوەڕۆكەكەی باس لە چیرۆكێكی ترسناك و رووداوە خەمناكەكان دەكات.

شکۆ جوانڕۆ، نووسەری کتێبی تاریکترین، بە تۆڕی 964 ی ڕاگەیاند، ڕۆمانێکی کوردییە و لە ژانری ترس و تاوان و نھێنییە، هەروەها چیرۆکێکی خەیاڵیە.

كتێبەكە پێشكەش بە سینەماكار شوان عەتوف كراوە و ئەویش بەڵێنی دەدات بكرێت بە فیلمێكی سینەمایی ترسناك.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا