کەرکوک

چایخانەیەک تەمەنی 200 ساڵە و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

چایخانەی سەید یەکێکە لە کۆنترین چایخانەکانی شاری  کەرکوک، بە پێی قسەی خاوەنەکەی مێژووی دروستکردنی چایخانەکە بۆ 200 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
سەید عەبدوڵا محەمەد خاوەن چایخانەی سەید بە 964ـی وت، دوکانەکەی دەکەوێتە ناو جەرگەی بازاڕی جووت قاوە لە كەركوک، 200 ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە و کراوە بە چایخانە، تا ئێستاش بە هیچ شێوەیەک نۆژەن نەکراوەتەوە.

دەشڵێت، “پێش من سێ دەستی کردووە و هەرسێکیان مردوون، من دواترینیانم، کە 25 ساڵە کاری چایەچێتی تێدا دەکەم.

“بە پێكەنیشەوە دەڵێت: “منیش عیزرائیل لێم نزیکە و ئێستا تەمەنم 78 ساڵە”.

ساڵانی پێشوو ئیشوکار زۆر بوو، شاگردم هەبوو، بازاری دیکە و مۆڵەکان نەبوون، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی بازاڕ كزە، تەنیا خۆم کاری تێدا دەکەم، چونکە دەریناهێنێت و مانگانە کرێیەکی زۆر دەدەم، کە بڕی 200 هەزار دینارە”، سەید عەبدوڵا وای وت.

هەروەها دەڵێت، “خولیای وێنەی کۆنم هەیە و بەردەوام هەر وێنەیەکی کۆنم دەست کەوێت، لە چوارچێوەی دەگرم و هەڵیدەواسم، بەڵام چەند ساڵێکە شوێنی هەڵواسینیش نەماوە و ناچار لە ماڵەوە هەڵیاندەواسم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دارە بەتەمەنەکانی کەرکوک ژمارەیان بۆ دادەنرێت

دارە بەتەمەنەکانی کەرکوک ژمارەیان بۆ دادەنرێت