دوور خستنه‌وه‌ى به‌غدا له‌ تاران

ئیمارات له‌رێگه‌ى كۆمپانیای گه‌وره‌وه‌ ده‌ست به‌ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان دەكاته‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

وڵاتى ئیمارات له ‌رێگه‌ى كۆمپانیای گه‌وره‌وه‌ ده‌ست به‌ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان دەكاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌ وزه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئیمارات ده‌یه‌وێت بیكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێرانه‌.

گۆڤاری ئۆیل پرایس، لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر دوایین گۆڕانكارییەكانی چەند ساڵی رابردوو، سەبارەت بە گەڕانەوەی خێرای كۆمپانیاكانی وزەی رۆژئاوا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، ئه‌ویش بە پاڵپشتی وەبەرهێنانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی  و ئامانجیش لێی سنوورداركردنی پێگەی ئێران لەو وڵاتە و هاوتەریب بۆ بەدەستهێنانەوەی كۆنترۆڵی ستراتیژی خۆیان.

لە راپۆرتەكەدا ئه‌وه‌ دیاركراوه‌، كه‌ هەوڵەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دووبارە دارشتنەوەی هەژموونەكەیان لە ناو دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی گەڕانەوەی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت و گازی ئەمەریكا و ئەوروپا بۆ عێراق پەرە دەستێنێت.

ئاماژه‌ به‌ پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی غازی “كۆرمۆر” لە هەرێمی كوردستان كراوه‌ كه‌ بە هەنگاوێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی كاریگەریی جیۆپۆلەتیكی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كه‌ ده‌ڵێت “ئامانج لەم گەڕانەوەیە دوورخستنەوەی بەغدایە لە میحوەری ئێران و كەمكردنەوەی كاریگەری چین و روسیاشه‌ لە كەرتی وزەی ناوچەكەدا”.

دوو كۆمپانیای ئیماراتی بە ناوەكانی دانا گاز و هیلال پترۆلیۆم رۆڵێكی سەرەكی لەم پرۆسەیەدا دەگێڕن، بە دەستپێكردنی فرۆشتنی غاز لە پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی گازی كۆرمۆر.

پڕۆژەكە لەلایەن كۆمەڵەی پیرڵ پترۆلیۆمەوە بەڕێوەدەبرێت، كە ئێستا نزیكەی 80% ی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات و بڕی 1.1  ملیار دۆلاری سەرمایەگوزاری گەشەپێدان لە سێ سەرچاوەوە هاتووە، له‌وانه‌ش  بانكی شاریقەی ئیمارات، بۆندەكەی پیرڵ پترۆلیۆم بە بڕی 350 ملیۆن دۆلار و قەرزێكی 250 ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمەریكا (DFC).

هاوكات كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئەبوزەبی  (ADNOC)یش كەوتووەتە دانوستان لەگەڵ بەغدا بۆ فراوانكردنی هاوكارییە نەوتییەكان و كۆمپانیای كرێسێنت پترۆلیۆم سێ گرێبەستی 20 ساڵەی لە دیالە و بەسرە واژۆ كردووە.

ئه‌مریكا داواده‌كات لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانبارانی ه...

ئه‌مریكا داواده‌كات لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بكرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ 964: درۆن هاتووه‌ته‌ سه‌ر كۆرمۆر و د...

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ 964: درۆن هاتووه‌ته‌ سه‌ر كۆرمۆر و دوورمانخستووه‌ته‌وه‌