له‌رێگه‌ى ئاوه‌ڕۆى سندوقییه‌وه
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان به‌نداوى دیوانه له دەرهاویشتەی ناوچەی پیشەسازی و ئاوەڕۆی ماڵان ده‌پارێزێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان پێشوازیان لهتیمى ئه‌و كۆمپانیای كرد كه ده‌یانه‌وێت كاره‌كانى دروستكردنى ئاوه‌ڕۆكان له‌و سنووره ته‌واو بكه‌ن، ئاڕاسته‌ى ئاوى ئاوهڕۆمكان ببنه‌وه ده‌ره‌وه‌ى به‌نداوى دێوانه.
کۆمپانیای پاراو کە جێبەجێکاری پرۆژەكهیه له‌رێگه‌ى دروستکردنی ئاوەڕۆی صندوقی كاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.
شاره‌اونى ده‌ڵێت، پاش کۆبوونەوەى كۆمپانیاكه لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و لیژنەی سەرپەرشتیار و کەشفی مەیدانی پێگەی پرۆژەکە، بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمپانیا دەست بەکارەکانی بکاتەوە، بەمەش ئاوی بەنداوی دێوانە دەپارێزرێت لە دەرهاویشتەی ناوچەی پیشەسازی و ئاوەڕۆی ماڵان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه پرۆژە بۆ دروستكردنى چه‌ندین ئاوه‌ڕۆى سندوقی به بودجه‌ى حەوت ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.