دیمەنێک لە دراوی لیرەی تورکی _ وێنە: A.A
"بەرزیان کردووەتەوە"
لە کوردستان لێرەی سوری 9 هەزار دینار لە دیمەشق گرانترە
964+
ئەحمەد مستەفا
پسپۆڕێکی مامەڵە داراییەکان وەک هۆشیارییەک بۆ مامەڵەکار و چینە گشتییەکەی خەڵک دەڵێ، ئاگاداری مامەڵەبن لە لیرەی سوری و ئەگەر جیاوازی نرخی هەیە، بەرانبەر نرخی فەڕمی سوریا ئەوە مەیکڕن.
ئەو کەسە بیلال رەئوفە و دکتۆرای لە ئابووری هەیە و لێزان و ئاشنایە بە کاری مامەڵە و دەڵێ، بەهای لیرە لە ناوخۆی سوریا بەرزنەبوەتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەرزیان کردووەتەوە.
یەک ملیۆن لیرەی سوری لە دیمەشق بە 118,000 هەزار دینارە.
یەک ملیۆن لیرەی سوری لە هەرێمی کوردستان بە 127,000 هەزار دینارە.
ئەوە لە حاڵێکدا، لە ئوردن، لوبنان و ناوخۆی سوریا لیرە بەرامبەر دۆلار تا ئەمساتە بەرزنەبووەتەوە، تەنانەت لە ئوردن و لوبنان کەمترە لە ناوخۆی وڵاتەکە.
ئەو پسۆڕە، بۆئەوەی دوربن لە زیان، دەڵێ، پێویستە مامەڵەکار و هاوڵاتی، لەگەل نرخی ناوخۆی سوریا مامەڵە بکەن، زیاتر لەوەی پێ بدرێ مایەی زیانە.