بەم هەینییە
منداڵێکی بەنزین فرۆش بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لە سنووری قەزای خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک لە مێرمنداڵێکی بەنزین فرۆشیدا و وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی قەزاکە دەڵێ، گیانی لەدەستدا،
مێرمنداڵەکە سەرقاڵی نان خواردن بووە.
ئەمڕۆ هەینی، ئیحسان عەباس، وتەبێژی هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆز کە شۆفێرەکەی دادەوەرێکی شاری بەغدایە و لە کەرکوکەوە گەڕاوەتەوە بەرەو بەغدا.
لە نزیک سایلۆی قەزاکە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕوڵی لەدەستداوە و خۆی بە مێرمنداڵێکی بەنزین فرۆشدا کێشاوە.
ئەو وتەبێژە لەبارەی چارەنووسی منداڵەکە، وتی، مێرمنداڵەکە لە تەنیشت جیلیکانە بەنزیینەکانی سەرقاڵی نان خواردن بووە و لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلەکە خۆی پێدا کێشاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا