زانیاری لای خۆیەتی

پرسیمان ئێواران برنج بخۆین، وتی نەخێر

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مامۆستایەکی لەشجوانی، لە سلێمانی رێنمایی ئەوەی دەدات، لەبری رۆن بتوانرێ کەرێ لەگەڵ برنج بخورێ، وە باسی ئەوە دەکات، خواردنی برنج لە شەواندا تەندروست نییە.

زرنگ سالار، مامۆستاکەیە ئەوە دەڵێت، جگە لە برنج تەنانەت خواردنی شیرینی لە شەواندا و پێش خەوتن خراپە، هەمووی دەبێت بە چەوری.

ئەو مامۆستایە بەوە ناسراوە، هاوسەرنگی لە نێوان ژەمەکان رادەگرێ و هەر دەیەوێ بەو جۆرەش خەڵک رابهێنێ لەسەر خواردنێکی تەندروست، ئەو ئاردی سفر، رۆن و شیرنی بە هۆکارە سەرەکییەکانی قەڵەوی بۆ رۆژگاری ئەمڕۆ دەزانێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

فایزەر دەرمانی دژە قەڵەوی رادەگەیەنێت

فایزەر دەرمانی دژە قەڵەوی رادەگەیەنێت