وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2027 پاڵێوراوە

رێکخراوی یونسکۆ گوندی هەجیج بە جیهانیی دەکات

964+

ژێوار خدر

رێکخراوی یونسکۆ لە هەوڵی بەجیهان ناساندنی گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستاندایە، وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2027.

هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی لەم بارەیەوە لە فەیسبوکەکەی خۆی نووسیویەتی، “پیرۆزە؛ زێدی من، نیشتمانی پیرۆز” ئاماژەی بەوەش کردووە گوندەکە ناوی”هەجیج”ە و لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

دەشڵێت، لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێران رایگەیاندووە، ئەم گوندە بە تەلارسازیی پلیکانەیی ناوازە بەناوبانگە، کە تێیدا سەقفی هەر ماڵێک دەبێتە حەوشەی ماڵەکەی سەرووی خۆی، هەر بۆیەش بە “ماسولکەی بەردینی رۆژئاوای ئێران” ناوزەد کراوە.

روونیشیکردووەتەوە، گوندی هەجیج بە کولتوور و زمانی کوردیی هەورامی و سروشتە دەستلێنەدراوەکەی و کانیاوە سازگارەکانی ناسراوە، بوونی چەندان شوێنەواری ئایینی و مێژوویی، وایکردووە ببێتە یەکێک لە دیارترین مەبەستە گەشتیارییەکان لە رۆژئاوای ئێران.

شوێنەوارەکانی گەرمیان دەیانەوێت یونسکۆ بیان ناسێنێت

شوێنەوارەکانی گەرمیان دەیانەوێت یونسکۆ بیان ناسێنێت