کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە - وێنە: پارێزگای هەڵەبجە
لیژنەی ئەمنی کۆبوویەوە
هەڵەبجە بۆ دەنگدان داوای پابەندێتی لەلایەنەکان کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
بەسەرپەرشتیی پارێزگار، لە هەڵەبجە لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە، داوای سەرەکییان ئەوەیە لایەنەکان پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بن، ئەوە لە کاتێکدا رۆژی یەکشەممە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی لە باڵەخانەی پارێزگا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمیسیۆن و تەندروستیی هەڵەبجە تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە دوا ئامادەکاری و رێوشوێنەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی، کە بڕیارە لە رۆژانی یەکشەممە و سێشەمییە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێ.
پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێ، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پابەندی هەموو لایەنەکان كرایەوە سەبارەت بە رێنماییەکانی کۆمیسیۆن رێکارە پێویستەکان بەپێی ئەو پلانە پێشوەختەیەی کە لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنییەوە دانراوە.
لە کۆتاییدا، پارێزگاری هەڵەبجە هیوای خواست کە سەرجەم لایەنەکان هاوکار و پاڵپشت بن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد، دوور لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.