لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
848 كاندید دوورخرانەوە
هەزار و 744 كاندید بەشداریی ھەڵبژاردنی عێراق دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی كۆتایی كاندیدە بەشداربووەكانی خولی شەشەمی پەرلەكانی عێراق و ژمارەی دوورخراوەكانیشی ئاشكرا كرد.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025 لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان ژمارەكانی داناوە و تێیدا هاتووە، 7 هەزار و 744 كاندید وەك ژمارەی كۆتایی بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن، هەروەها 848 كاندیدیش دوورخرانەوە بە شێوەی كۆتایی.
بڕیارە 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەمی بەڕێوەبچێت، كە رۆژی 9ی مانگیش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.