کارەباشى بۆ رادەکێشرێت

بڵێسەى یانەى نەورۆز ناکوژێتەوە؛ هاوکارییەکان بەردەوامن

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

هاوکارییەکان بۆ یانەى نەورۆز بەردەوامیان هەیە، دواى سەرۆکى حکومەت، یەکێتییش بڕە پارەیەکى بۆ یانەى نەورۆز ناردووە، یانەکەش دەڵێت: هاوکارییەکان بوونەتە هۆى ئەوەى بڵێسەى نەورۆز خامۆش نەبێت.

نەوا لەتیف، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى یانەى نەورۆز رایگەیاند، دواى هاوکارى و بەدەمەوە هاتنى خەڵک و سەرۆکى حکومەتى هەرێم، سەرۆکى یەکێتییش هاتە سەرخەت و 350 هەزار دۆلارى بۆ یانەکە ناردووە و بەڵێنیان داوە مانگانە ئەو هاوكارییە بەردەوام بێت.
دەشڵێت: بەڵێنیان پێدراوە، کارەباى نیشتمانى بۆ یاریگەکە رادەکێشرێت و دەورووبەرى یاریگاکەش کەموکوڕییەکانى چاک دەکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

450 ملیۆن دینار بۆ یانەی نەورۆز تەرخان كرا و ئەمشەویش با...

450 ملیۆن دینار بۆ یانەی نەورۆز تەرخان كرا و ئەمشەویش بارسێلۆنا چاڵنجی راگەیاندووە