ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێنە: 964
لەبەر هەڵبژاردن
وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان: 9 بۆ 12ـى ئەم مانگە تاقیکردنەوە دامەنێن
964+
وریا فەتاح
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لە رۆژانى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن هیچ تاقیکردنەوەیەک دانەنێن، دەشڵێت: ئەگەر تاقیکردنەوەشتان داناوە هەڵى بوەشێننەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاوى کردەوە، لەسەر راسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەهۆى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە رێکەوتى (2025/11/11) کارى پێویست ئەنجام بدەن بە دانەنانى هیچ تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانى (9 تاکو 12/ 11/ 2025).
” ئەگەر هەر زانکۆ یان کۆلێژ و پەیمانگەیەک تاقیکردنەوەى لە رۆژانى ئاماژەپێکراو داناوە ئەوا تاقیکردنەوەکان دوابخرێت بۆ رۆژانى دواتر”، وەزیرى خوێندنى باڵا واى وتووە.