"بەهۆی هەڵبژاردنەوە"

لە دوزخورماتوو هێز لە شەقامەکان دەبینرێ و بازگە دانراوە

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

ئەمشەو لە دوزخورماتوو، سەرجەم هێزەئەمنییەکان لەنێو شەقامەکانی قەزاکەدا بڵاوەیان پێکراوە، جگە لەوەی ئۆتۆمبێل دەپشکنن، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلدا دەگیرێت.

ئەوە یەکلابووەتەوە، رێکارەکان بۆ دابینکردنی سەلامەتی دەنگدانە، لە رۆژانی ئایندەدا.

ئەمشەو 5.11.2025، زولفەقار حەیدەر قایممقامی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکان و ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ لە دوزخورماتوو ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ گرتنەبەری رێکاری توندی ئەمنی و ئامادەکاریی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنی ناوندەکان و رادەستکردنی ئەو ناوەندانەی کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت.

بە قسەی ئەو، ئەو هێزانەی کە ئەمشەو لەناو سەنتەری قەزاکەدا بڵاوەیان پێکراوە، لە چوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکاندایە بەسەرجەم هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان، لەگەڵ ئیدارەی قەزاکە ژووری تایبەتی ئۆڕاسیۆن پێکهێنراوە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر خروقاتێکی ئەمنی ئەگەر رووبدات.

لەبارەی پلانی ئەمنی، ئەحمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، لە سبەینێ کاتژمێر 7:00ـی بەیانیەوە، سەرجەم هێزەئەمنییەکان دەکەونە ئەوپەڕی حاڵەتی ئەمادەباشی ئینزاری “ج” و هێزەکان لەئامادەباشیدا دەبن تاوەکو کاتێکی نادیار.

وتیشی، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکان بەدوای ماتۆڕسکیلدا دەگەڕێن و هەر ماتۆڕسکیلێک ببینن دەستبەجێ دەستبەسەری دەکەن و جارێکی تر بەخاوەنەکانیان نادرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نەبوونی کتێبخانە رۆشنبیران و نووسەر و خوێنەرانی کتێبی ...

نەبوونی کتێبخانە رۆشنبیران و نووسەر و خوێنەرانی کتێبی لە خورماتوو نیگەران کردووە