کەمێک دابەزیوە

نرخی نەوت هەر لە 64 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

ئەم چەند رۆژەی پێشوو نرخی نەوت تا رادەیەک جێگیرە و هەندێک جار بە رێژەیەکی زۆر کەم دادەبزێت، بەڵام نرخەکەى هاوشێوەى کۆتا رۆژى هەفتەى رابردووە و گۆڕانکارییەکى زۆرى بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 41 سەنت دیاری کراوە و لەچاو دوێنێ  نرخەکەی 0.03% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەرێژەی 0.06% دابەزیوە.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.