فڕۆکەخانەی نیشتمانی رۆناڵد ریگان لە واشنتۆن
مەترسی ئەمنی هەیە
هەڵسانی فڕۆكە لە واشنتن وەستێندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە “بە كاتی ئەمریكا” ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدرالیی ئەمریكا (FAA) رایگەیاند، هەموو هەڵسانی فڕۆكەكان لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی رۆناڵد ریگان لە واشنتۆن راگیراوە بە “هۆکاری ئەمنی”.
لە راگەیاندراوێكدا FAA ئاماژەی بەوەش کردووە، راگرتنی فڕینەکانی فڕۆکەخانەی نیشتمانی رۆناڵد ریگان لە واشنتۆن بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت و دەکرێت درێژیش بکرێتەوە.
دامەزراوەكە هەروەها رایگەیاندووە، رۆیشتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فۆنێکس سکای هاربەر لە ویلایەتی ئەریزۆنا دواکەوتووە بەهۆی کەمی کارمەندەوە.
وەزارەتی کاری ئەمریکا لای خۆیانەوە ئاماژەیان بەوەداوە، کە داخستنی حکومەت کاریگەری لەسەر زنجیرەکانی دابینکردن و کارەکانی فڕۆکەخانەکان و دەزگا و دامەزراوەکانی تری حکومەت هەبووە.