پۆلیسی هەولێر
“دوو کەس بە مەبەستی بانگەشە تەقەیان کردووە و دەستگیر کران”
964+
تونا نەقی
لە بانگەشەی هەڵبژرادندا لایەنگرمان بینیوە کە بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل و هاوار و ئاڵا بەرزکردنەوە بانگەشە دەکات کەچی ئێستا تەقەکردنی تێکەوتووە و دوو کەس لەسەر ئەو کارە لە هەولێر دەستگیر کراون.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە نزیک شەقامی 12 مەتری لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی ژامارە هەولێر دوو کەس تەقەیەکی زۆریان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنێکی سیاسی.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری دادوەر هەریەک لە تۆمەتباران (م. ح. ص) و (س. ت. ت) دەستگیر کراون.
پۆلیس دەڵێت، پێچەوانەی رێنماییەکان و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانە هۆکاری دروستکردنی پشێوی و بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتیانی شاری هەولێر، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.