پارێزەرێک وا دەڵێ
“بەرزی نرخی زێڕ گرفتە بۆ پیاوان لە کاتی جیابوونەوەدا”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
گرانی نرخی زێر وایکردووە پیاوان نەتوانن بە ئاسانی داوای جیابوونەوە بکەن و پارێزەرێکیش دەڵێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ژنان مارەیی پاشەکیان دەکەوێت.
بوار کۆسار پارێزەرە و بە 964ـی وت، بەرزی نرخی ئاڵتون گرفتی دروستکردووە بۆ پیاوان لە کاتی جیابوونەوەدا، لەبەر ئەوەی لە کەلتووری کوردستاندا ژنان مارەیی پێشەکی و پاشەکییان هەیە و مارەیی پاشەکی مافی ژنە و لە کاتی جیابوونەوەدا دەبێ وەریبگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەوانەیە خەڵک زۆر ئاگاداری ئەم بابەتە نەبن، بەڵەم لەزۆربەی حاڵەتاکان ژن مارەیی پاشەکی دەبات.
“نرخی ئاڵتون بە بەرواری رۆژی جیابوونەوە دیاری دەکرێت، بۆیە زۆرجار پیاوان تووشی گرفت دەبن و ناتوانن ئەو بڕە زۆرە پارەیە بدەن و لە شەرعدا شتێک نییە بەناوی مارەیی پێشەکی و پاشەکی، بەڵکو ئەوە عورفێکی کۆمەڵایەتییە و بەباشی دەزانم تەرک بکرێت و لەبری ئاڵتون پارە دابنرێت”، بوار کۆسار وادەڵێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر