بڕیار بوو سەرۆکی نەوەی نوێ قسە بکات

رێگا نەدرا ئەلقەی ئەمشەوی بەرنامەی تاوتوێ پێشكەش بكرێت

964+

دیلان محەمەدجەزا

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی فەرمی، پەخشی ئەمشەوی بەرنامەی تاوتوێی لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی راگرت، كە بڕیار بوو سەرۆكی نەوەی نوێ چاوپێكەوتنی بڵاوبكرێتەوە.

964 لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار قسەی كرد و بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوە شێروان عەوڵا بە 964ی راگەیاند، نووسراوەكەی ئەوان بۆ بەرنامەكە ئەوەبوو كە كەسێك زیندانی كرابێت نابێت بۆ میدیا قسە بكات و بەرنامەی بڵاوبكرێتەوە.

بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی چیا حوسێن بە 964ی وت، هەڕەشەی ئەوەیان لێكردوون ئەگەر بەرنامەكە پەخش بكەن ئەوا تەواوی پەخشەكەیان رادەگرن.

كەناڵی ئێن ئاڕتی بارەگای سەرەكی لە سلێمانییە و لە لایەن جولانەوەی نەوەی نوێ سەپۆرت دەكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"وتەبێژی حكومەت هەڕەشە لە هەموو میدیاكان دەكات"