لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - وێنە: پەیجی کۆمیسیۆن لە فەیسبووک
42 ناوەندیان لە هەرێمى کوردستانن
کۆمیسیۆن رێگە دەدات لە 140 ناوەندى هەڵبژاردن میدیاکان رووماڵ بکەن
964+
وریا فەتاح
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق، تەنیا 140 ناوەندی دیاری کرد کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا رێگەیان پێدەدرێت میدیاکان رووماڵی تێدا بکەن.
بەپێى ئەوەى کۆمیسیۆن بڵاوى کردووەتەوە، لەو 140 ناوەندە، 42 ناوەندیان دەکەوتە هەرێمى کوردستان، لەو ژمارەیەش 18 ناوەند لە سلیمانى، 15 ناوەند لە هەولێر و نۆ ناوەند لە دهۆک.
هەرچى کەرکوکیشە، 15 ناوەند دیاریکراوە کە میدیاکان دەتوانن رووماڵى تێدا بکەن.
خشتەى ئەو ناوەندانەى کە رێگەى پێدراوە میدیاکان لە رۆژى هەڵبژاردن رووماڵى تێدا بکەن: