یاریگاى یانەى نەورۆز لە شارى سلێمانى...وێنە: پەڕەى فەرمى یانەکە
تووشى قەیران بووە
حکومەت 450 ملیۆن دینار هاوکارى یانەى نەورۆز دەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە 964ـى وت،”نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بە بڕی 450 ملیۆن دینار هاوکاری پێشکەش بە یانەی نەورۆز دەکات”.
فریاى یانەى نەورۆز بکەون؛ لە لێوارى داڕمانە
پێشەوا هەورامانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2.11.2025 بە 964ی راگەیاند، نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی 450 ملیۆن دینار هاوكاریی یانەی نەورۆز دەكات، بۆ ئەوەی بەشێك لە كێشە داراییەكانیان چارەسەر ببێت.
هاوکاریکردنى یانەى نەورۆز لە کاتێکدایە، یانەکە بە دۆخێکى سەختى دارایى دا تێدەپەڕێت و لە ماوەى رۆژانى رابردوودا هەڵمەت و کەمپەینى کۆکردنەوەى پارە بۆ یانەکە بەڕێوە چوو.
هاوڵاتیان و هاندەرانى یانەى نەورۆز و هاندەرانى وەرزش لە سلێمانى و هەولێر و دهۆک و کوردانى تاراوگە، هاوکارییان پێشکەش بە یانەکە کرد.
پێشتریش بەرپرسانەى نەورۆز بە 964یان وتبوو کە بەهۆى ئەو دۆخەى تووشیان بووە، ئەگەر هاوکاریى نەکرێن ناچار دەبن لە خولى ئەستێرەکانى عێراق بکشێنەوە.