بۆ زیاتر له 3500 رزگاربووه
سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه منحه‌ى مانگى 10ـى رزگاربووانى ئێزدی دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوه‌ندى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى لالش بڵاویكرده‌وه، له رۆژى 4.11.2025 ده‌ست به دابه‌شكردنى منحه‌ى مانگى 10ـى رزگاربووانى ئێزدى ده‌كرێت كه له ده‌ستى داعش رزگاریان بووه، منحه‌كه‌ش مانگانه‌یه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆیان دابینكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌نده‌كه، رۆژى سێشه‌ممه، 4.11.2025 له قەزا شێخان، هۆڵى لالش، رۆژى 5.11.2025 له کۆمەڵگاى شاریا، هۆڵا لالش، رۆژى 6.11.2025 له کۆمەڵگەها دێرەبوون و رۆژى 7.11.2025 له ناحیەی خانکێ، هۆڵى لالش، قەسرێ زدین و ئینى، منحه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیارى پێدانى ئه‌م منحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، منحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.