وه‌كو رۆنه و بۆنێكی پیسی بڵاوكردووه‌ته‌وه
له چه‌ند شوێنێكی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پاشماوه‌ى نامۆ و مه‌ترسیدار رژێندراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند شوێنێكی جیاوازى پارێزگاكانى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه پاشماوه‌ى نه‌وتى ره‌ش و ماده‌ى دیكه له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو رژێندرابوون، ئێستا له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵيش له دوو شوێن ماده‌یه‌كی شل رژێندراوه كه رێكخراوێكی ژینگه‌یی ده‌ڵێت “ماده‌كه نامۆیه و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژینگه”.
ماده‌كه، له سنوورى نێوان گوندەکانی عەسکەر و داڵاوە نزیک شاخەشینانى ناحیەی ئاغجەلەرى سه‌ر به قەزای چەمچەماڵ رژێندراوه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، ئه‌و ماده‌یه‌ى رژێندراوه نه‌وتى ره‌ش نییه و له رۆن ده‌چێت و بۆنێكی پیسی له سنوورى ئه‌م دوو گونده بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “وه‌كو گشت شوێنه‌كانى دیكه، نازاندرێت كێ ئه‌و كاره‌ى كردووه، ئه‌و شوێنه‌شی لێیان رژاندووه، نزیكى رێگاى سه‌ره‌كى و ناو رێڕه‌وى ئاوه‌كانى نێوان ئه‌م دوو گونده‌یه”.
له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى قسه‌ى كردووه، ئه‌وان لیژنه‌یك پێكده‌هێنن بۆ سه‌ردانى شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رژانى ئه‌م ماده‌یه و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ى تێبینی كردووه نزیكه‌ى دوو تانكه‌ر ئه‌م ماده‌یه له‌م شوێنه رژێندراوه.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه، ماده‌كه به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردن و سووتاندنى پاره‌یه‌كی زۆرى پێویسته و به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى بۆ هه‌ر تۆنێك 50 دۆلار بۆ له‌ناوبردنى له‌لایه‌ن خاوه‌ن كوڕه و ریسایكلیینه‌كان، وه‌رده‌گیرێت.