دروستکردنى یاریگایەکى فوتساڵ
گەنجانى دەرەوەى وڵات پارەیان دابینکردووە
بە هەرەوزى؛ نورەدینییەکان لەسەر ئەرکى خۆیان یاریگایەک دروست دەکەن
964+
وریا فەتاح
نورەدینییەکانى سنوورى پشدەر، لەسەر ئەرکى خۆیان یاریگایەکى فودساڵ بۆ گوندەکەیا دروست دەکەن، گەنجانى دەرەوەى وڵات و خۆبەخشانى گوند، بەهەرەوزى قۆڵیان لێهەڵماڵیوە و نزیکبوونەتەوە لە تەواوکردنى یاریگاکە.
رێباز محەمەد کە لەگەڵ ژمارەیەک گەنجانى نورەدین خاوەنى بیرۆکەکەیە، بۆ 964 وتى،”بەهەوڵى گەنجانى نورەدین کە لە ئەوروپان، پارە کۆکراوەتەوە بۆ دروستکردنى یاریگایەکى فودساڵ بۆ گوندەکەمان”.
یاریگاکە نزیکبووەتەوە لە تەواو بوون، وەک ئەوەى رێباز باسى دەکات، ئەگەر کۆمپانیایەک بیکات لانیکەم چوار تا پێنج دەفتەر دۆلارى تێدەچێت، بەڵام نورەدینییەکان بە هەموو لایەکەوە و بە هەرەوزى دەستیان داوەتە پڕۆژەکە و هەریەکە و بە ئەرکێک بەشدارە و حەقدەستیان لێ نەداوە بۆیە تێچووەکەى کەم بووە.
جەختیشى کردەوە، کارەکەیان لەبەر هەستى نیشتمانپەروەرییە بۆ وڵات و گوندەکەیان، بەتایبەت وەک پاداشتێکى گەنجانى تاراوگە، بەخشراوە بەو گوندەى لێى گەورە بوون.