وێنەی بەشێكی كارەكە لە تۆڕی ئاوی گەڕەکی مەنتکاوە
هەولێر
درێژکردنەوە و دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی گەڕەكی مەنتكاوە تەواو بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی درێژکردنەوە و دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو لە شەقامی مەلا عوزێر، تا شەقامی کەرکوك لە گەڕەکی مەنتکاوە لەلایەن تیمەکانی ئاوی هەولێرەوە ئەنجامدرا و كۆتایی هات.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 بڵاویانكردووەتەوە، پڕۆژەكە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێكرا و پێكهاتووە لە دانانی بۆری بە درێژی (620) مەتر لە جۆری پۆلی ئەسیلین (160) ملم و (100) مەتر بۆری لە جۆری پۆلی ئەسیلین (90) ملم.
باسی ئەوەش كراوە کارەکانی پڕۆژەیە كۆتایی هاتووە و نزیکەی 300 هاوبەشی ئاو لێی سوودمەند بوون .