سوود و زیانی هەیە

کێن ئەو کەسانەی باشترە هەنار نەخۆن؟

964+

دەشتی عارف

سەرەڕای ئەو سودە زۆرانەی کە هەنار هەیەتی، پزیشکان رێنمایی هەندێک لە نەخۆش و کەس دەکەن کە هەنار لە هەندێک حاڵەت نەخۆن، تایبەت ئەو کەسانەی،

هەرێز یاسین، پسپۆڕی خۆراکزانی و پارێزی باسی سوود و زیانەکانی هەناری بۆ 964 کرد و وتی، خواردنی هەنار یان شەربەتی هەنار، لەکاتی هەوکردن لەجەستەدا بەسوودە بۆ تەندروستی، چونکە رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە.

جیا لەو هەموو ڤیتامین و فلاڤۆنۆید، کە یارمەتی دەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و گەشەی میکرۆبەکان سەرکوت دەکات.

ئەو دکتۆرە دەڵێ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا باشتر وایە هەنار زۆر نەخورێت، ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشیی مایەسیری یان قەبزی دووبارە و هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی گەدە و برینی لینجە ماددەی گەدە یان ئەگەر کاردانەوەی هەستەوەری هەبوو.

چونکە، بەڕای ئەو ئەگەر لەو کاتانەدا هەنار بخورێت زیان بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

هەنار میوەیەکی پاییزەیە و لەکاتی پێگەشتنی، خواستێکی زۆری لەسەرە ئەگەر بتەوێت هەنارێکی پێگەیشتوو بخوێت دەبێت بزانیت رەنگی سوری تەواوە و تامی شیرینە و گوڵەکەی بەتەواوەتی کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەڵەبجە رەنگی هەناری گرتووە و  بانگەشەش کۆتایی دێت

هەڵەبجە رەنگی هەناری گرتووە و بانگەشەش کۆتایی دێت